راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن رایده‌گه‌یه‌نێت، تەرمی شۆفێرێک گەیەندرایە نەخۆشخانە کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی شۆفڵەکەی لە بەرزاییەوە گیانی لەدەستداوە.
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه 6 ی ته‌مموزی 2020 لە راگەیەندراوێکدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردی‌و كه‌وتوه ،راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بنکەی پۆلیسی باشماخ و بنکەی پۆلیسی پێنجوێن تەرمی گەنجێکیان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدان/ پێنجوێن، کە شۆفێری شۆفڵ بوە و کاری لە یەکێک لە کانە بەردەکانی نزیک گوندی بناوەسوتەدا کردوە.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو ، شۆفێرەکە ناوی (ش،ل،ع) دانیشتوی سەیدسادقەو تەمەنی 29 ساڵە و بەهۆی کەوتنە خوارەوەی شۆفڵەکەی لە بەرزاییەوە گیانی لە دەستداوە.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، هەر لەنەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن کاری پزیشکی دادوەری بۆ دەکرێت و تەرمەکەی ڕادەستی کەس و کاری دەکرێتەوە.