رۆژنامەیەكی ئەمریكی رایدەگەینێت ، میلیشیاكانی ئێران لەپشت كوشتنی هاشم ئەلهاشمین كە دوێنێ لە شاری بەغدا لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراو كوژرا.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە ، لەوەتەی سەردەمی عادل عەبدولمەهدییەوە ، هاشمی ببوە ئامانجی میلیشیاكانی سەر بە ئێران.
وتیشی : " كوشتنی هاشمی گورزێكی كوشندەیە بەر عێراق دەكەوێت ، چونكە ئەو یەكێك بوو لە دیارترین پسپۆرانی نێودەوڵەتی لەرووی شیكردنەوەی رووداوەكان بەتایبەت هەواڵەكانی سەر بە رێكخراوی داعش ، چەندین توێژینەوەی گرنگی هەبوو كە خزمەتێكی زۆری بە حكومەت دەكرد".
رۆژنامە ئەمریكییەكە دەڵێت، لەزاری هاورێ و كەسە نزیكەكانییەوە هاشمی تەمەن (47) ساڵان رۆژانە لەلایەن میلیشیاكانەوە هەرەشەی كوشتنی لێدەكرا، ئەو یەكێك بوو لەو كەسانەی زانیاری ورد و دروستی لەبارەی داعش بۆ راگەیاندنی جیهانی بڵاو دەكردەوە.