ئەپلیكەیشنی تیكتۆك بلۆك دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەپلیكەیشنی تیكتۆك بلۆك دەكرێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت بەنیازن تۆڕە کۆمەڵایەتییە چینییەکان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا قەدەغە بکەن.

لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشكرای كردووە: ئەو کەسانەی دەیانەوێت تۆڕە کۆمەڵایەتییە چینییەکان لەسەر مۆبایلەکانیان داونڵۆد بکەن، دەبێت ئاگاداربن کە زانیارییە تاکەکەسییەکانیان دەکەوێتە دەستی پارتی کۆمۆنیستی چین.

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی وڵاتەكەی لەو رێوشوێنانە دەکۆڵێتەوە بۆ ئەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییە چینییەکان بە تیکتوکیشەوە قەدەغە بکات.

تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتوک رەتیکردووەتەوە کە زانیاری بەکاربەران لە چین کۆگابکرێت و بەمەبەستی دیکە بەکاربهێنرێت.

تۆڕی کۆمەڵایەتی تیكتۆك رایگەیاندووە: دوای ئەوەی رەخنەی زۆر لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە گیرا بەوەی کە ڤیدیۆی بەکاربەرانی هۆنگ کۆنگ سانسۆر دەکات،بریاریداوە ئەو ئەپلیکەیشنە لە هۆنگ کۆنگ رابگرێت بۆ رێگریکردن لەو دەنگۆیانە.

تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک تۆڕێکی چینییە و لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس کاردەکات و لە هۆنگ کۆنگ نزیکەی 150 هەزار بەکاربەریان هەیە، تۆڕەکە لە ئەیلولی 2016 لەلایەن چانگ یی مینگ دامەزراوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ