تەسكبوونەوە یان گیرانی بۆڕی گورچیلە چیە؟ لە كوردیو بیزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەسكبوونەوە یان گیرانی بۆڕی گورچیلە چیە؟ لە كوردیو بیزانە

 

بۆڕی میز كە لە حەوزی گورچیلەوە بۆ میزڵدان درێژ دەبێتەوە، بۆ گواستنەوەی میز لە گورچیلە بۆ میزڵدان، ئەو تەسكبوونەوەیە ڕوودەدات لە شوێنی پێوەنووسانی بۆڕیەكە بە حەوزی گورچیلەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی ئاوسانی گورچیلە وە ئەگەر چارەسەر نەكرێت ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەست دانی گورچیلە.

هۆكارەكانی ناتەواویەكە:
١.. زۆرینەی ڕەها زگماكی یە.
٢.. برینداربوون.
٣.. دووای نەشتەرگەری گورچیلە.
٤.. دووای نازووڕی گورچیلە.
٥.. هۆكاری تریش..

نیشانەكانی:
.ڕەنگە هیچ نیشانەی نەبێت و هەستی پێ نەكرێت.
.ئازاری لا تەنیشت كە لەوانەیە تا و لورزی لەگەڵ بێت.
.هەوكردنی دووبارە بووەوەی گورچیلە.
.لە منداڵی ساوا و بچووك ڕەنگە تەنها وا هەست بكرێت كە خواردنی كەمە و گەشەی ناتەواوە.

چارەسەر:
نەشتەرگەری جوانكاری حەوزی گورچیلە

ئەوەی خوارەوە وێنەی وەرگیراو بۆ ڕوونكردنەوە و دوو وێنەی تیشكی نەخۆشێكن كە پێش وە دوای نەشتەرگەری بۆمان كردوون.

 

سەرچاوە/ دكتۆر صابر سلیمان

 

هه‌واڵی گرنگ