ژیان لەدوبەی ئاسایی بوویەوە ، لە ئەمرۆوە پێشوازی لە گەشتیاران دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژیان لەدوبەی ئاسایی بوویەوە ، لە ئەمرۆوە پێشوازی لە گەشتیاران دەكات

 

دوبەی جارێكی دیكە ژیانی ئاسایی كردەوە و لە ئەمرۆوە پێشوازی لەو گەشتیارانە دەكات كە دەیانەوێت سەردانی وڵاتی ئیمارات بكەن.

حكومەتی ئیمارات كۆنترۆڵكردنی بارودۆخەكەی راگەیاند و پەیتا پەیتا ژیانی ئاسایی كردۆتەوە ، كۆمەڵێك رێنماییشی بڵاوكردۆتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئیمارات رایگەیاند ، لە ئەمرۆوە هەركەسێك بیەوێت سەردانی دوبەی بكات دەبێت ئەم مەرجانە جێبەجێ بكات:

- پێش هاتنی بۆ ئیمارات دەبێت پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامبدات ، پشكنینەكە (4) رۆژ زیاتر تێپەری نەكردبێت.

- ئەگەر ئەمەی بۆ نەكرا دەبێت لە فرۆكەخانەی دوبەی پشكنین ئەنجامبدات.

- گەشتیار خاوەنی بیمەی تەندروستی بێت

- ئەگەر دەركەوت پشكنینەكەی پۆزێتیڤ بوو دەبێت رازی بێت كەرەنتین بكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ