دوای ئەوەی شەوی رابردوو هیشام هاشمی شرۆڤه‌كاری بواری ئه‌منی لە شاری بەغدا تیرۆركرا ئەمرۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ڵێنی داوه بكوژانی ناوبراو ده‌ستگیربكات
خۆیشیه‌وه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ڵێنی داوه بكوژانی ناوبراو ده‌ستگیربكات و له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "به‌ڵێن ده‌ده‌ین، بكوژانی هیشام هاشمی ده‌ستگیربكه‌ین.
ناوبراو وتویەتیشی هه‌روه‌ها رێگه‌ناده‌ین شه‌پۆلی دووه‌می تیرۆر سه‌رهه‌ڵبدات و هه‌وڵه‌كانیشمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی چه‌ك ته‌نها له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت.
ئەمە لەكاتێكدایە كە شه‌وی رابردوو هیشام هاشمی شرۆڤه‌كاری بواری ئه‌منی له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی زه‌یونه له شاری به‌غدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه تیرۆركرا و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و جیهانی لێكەوتەوە.