کێشەی ساغنەبوونەوەى تەماتەى هەولێر چارەسەرکرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کێشەی ساغنەبوونەوەى تەماتەى هەولێر چارەسەرکرا

كوردیو

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، قسە لەگەڵ کارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر کراوە تاوەکو بەرووبوومی تەماتەی جووتیاران ساغبکرێتەوە .

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 7-7-2020 عەبدولڕەحیم عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەسەر بەبازاڕکردنی بەرووبوومی تەماتە لە هەولێر وەزیری کشتووکاڵ و پارێزگاری هەولێر لەسەر هێڵ بوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو لە پارێزگا بۆ ئەوەی کێشەکان جووتیاران خۆیان باسی بکەن و کێشەکەش چارسەرکرا، ئەمڕۆش وەزیری کشتووکاڵ لەگەڵ کارگەی دۆشاوی تەماتە کۆبوه‌وە تاوەکو بەرووبوومی جووتیاران ساغ بکەنەوە، لێژنەیەکیش پێکهێنراوە بۆچۆنیەتی ساغکردنەوەی بەرووبومەکە و گرێبەست لەگەڵ جووتیاران، هاوکات وەبەرهێنەرێکیش بڕیاریداوە بەرهەمی جووتیاران بکڕێتەوە و بەشێوەی خێرخوازی دابەشی بکاتە سەر کەمپەکان.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ڕۆژانە نزیکەی سێ  هەزار سندوق لەجووتیاران وەردەگیرێتەوە، ڕێوشوێنی پێویستیش گیراوتەبەر بۆ کڕینەوەی بەرووبوومی تەماتە، سبەی چوارشەممە و پێنچ شەممەش جووتیاران لەشارۆچکەی خەبات لەمەفرەقی کەورگۆسک بەرووبوومەکانیان لێ وەردەگیرێت، هەروەها ڕێکەوتی 11 و 12ی تەمووز ناوچەی قوشتەپە و 13 و 14ی تەمووز ناوچەی شەمامک و 15 و 16ی مانگ ناوچەی گوێڕ و 17 و 18 بۆ ناوچەکانی تر دیاری کراوە تاوەکو بەرهەمی جووتیاران وەربگیرێت لەلایەن ئەو وەبەرهێنەرەوە.

روونیشیكره‌وه‌، ڕۆژانە سێ  هەزار سندوق دەکڕدرێتەوە، سندوقێک تەماتە بە سێ  هەزار دینار وەردەگیرێت وپارەی سندوقەکەش دەدرێتەوە بەجووتیار، داواش لەجووتیاران دەکەین پابەندی ڕێنماییەکان بن.

 

هه‌واڵی گرنگ