كوردیو
بەڕێوەبەری کارگەی قتووبەندکردنی هەریر ڕایدەگەیەنێت، لەسبەینێوە ئێمە تەماتە بەنرخی ڕۆژ وەردەگرین کۆگای دەکەین، دەتوانین ڕۆژانەش 100 بۆ 150 تۆن تەماتە وەربگرین.
ئهمرۆ سێشهممه 7-7-2020 لوقمان حەسەن، بەڕێوەبەری کارگەی قتووبەندکردنی هەریر له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند، لێژنەیەک پێکهاتووە تاوەکو هەموو ئەو بەروومەی هەیە بەبازاڕی بکەین بەشێوەی گونجاو بۆ جوتیاران و ئێمەش، بۆ ساڵی داهاتووش پلانێکی درێژخایەنمان داناوە بۆ ئەوەی کێشەی ئەمساڵ دووبارە نەبێتەوە.
ئاماژهی بهوهشداوه، کارگەی قتووبەندی هەریر تەنها تایبەت بەدۆشاوی تەماتە نییە، بەڵکو توانای بەشەربەتکردنی ترێ و تەواوی بەرهەمەکانی تری میوەی هەیە، بۆیە لەئێستادا پلان دادەنێین تاوەکو ئامادەسازی بکەین بۆ ئەوەی جگه لەتەماتە بەرهەمی میوەکانی وەک ترێ لەجووتیاران وەربگرینەوە، دەبێتە هەنگاوی باش بۆ هاوکاریکردنی جووتیاران لەلایەن وەزارەتی کشتووکاڵەوە.
دهشڵێت، ئێستا ئامادەین بۆ هەرشتێک، بەڵام پلانی داهاتوومان هەیە بۆئەو تەماتەیەی دەشێت بکرێتە دۆشاوی تەماتە پێویستە تۆیەکەی جیاوازبێت لەگەڵ تۆی ئەو تەماتەیەی بۆ خواردن بەرهەم دەهێنرێت، چونکە ئەو تەماتەیەی ئێستا هەیە بیکەین بە دۆشاوی تەماتە نزیکەی حەوت کیلۆ تەماتە پێویستە، بەڵام ئەگەر ئەو تەماتەیەی ئێمە دەیڵێین دەبێت گۆشتن بێت و ئاوی کەم بێت ئەوکات ڕەنگی باشتر تەنها پێنج کیلۆ پێویست دەبێت بۆ دۆشاوی تەماتە کوالێتی باشتر دەبێت، بۆیە پلان هەیە تۆی تەماتەکە بدەین بەجووتیاران و گرێبەستیان لەگەڵ بکەین.
روونشیكردهوه، دەتوانین ڕۆژانە 100 بۆ 150 تۆن تەماتە وەربگرین، لەئێستادا ناتوانین پێداویستی ناوخۆ پڕبکەینەوە لە دۆشاوی تەماتە، بەڵام بۆ قۆناغەکانی داهاتوو دەتوانین ئەوەبکەین، لەسبەینێوەش ئێمە تەماتە بە نرخی ڕۆژ وەردەگرین کۆگای دەکەین، چونکە نزیکەی 15 ڕۆژمان پێویستە بۆ کارپێکردنەوەی کارگەکە.