ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ خوار43دۆلار دابەزی.
ئەمرۆ سێ شەممە 7-7-2020 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 42 دۆلار و 91 سەنت دابەزی لەكاتێكدا دوێنی نرخی یەك بەرمیل بە 43دۆلارو 20 سەنت مامەڵەی پێوە كرا.
هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی ڕۆژئاوای تەكساسی ئەمریكا بە 40 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوە كرا.
ئەو دابەزینە لە كاتێكدایە دوێنێ دووشەممە، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆماركرد و چەند رۆژێكیش بوو نرخی نەوت بەردەوام لە بەرزبوونەوەدابوو.