پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی به‌رهه‌می جووتیارانه‌وه‌ چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی به‌رهه‌می جووتیارانه‌وه‌ چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كات

كوردیو

نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی چاره‌نووسی به‌رهه‌می جوتیارانه‌وه‌ چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كات و ده‌ڵێت:بۆ پشتگیریکردن لە فرۆشتنی بەرهەمی جوتیاران، بڕیاردرا کارئاسانی بۆ هاتنی سەرجەم بازرگانانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بکرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7-7-2020 نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دوا بە دوای ئەوەی دوێنێ کۆبوونەوەمان لەگەڵ نوێنەری بەشیك لەو جوتیارانە کرد کە کێشەی ساخبوونەوە و هەرزانی نرخی بەربوومی کشتوکاڵیان هەبوو، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێز وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر، گەیشتینە ئەو دەرەنجامانەی خوارەوە:

یەکەم/ بۆ ساخکردنەوە و كڕینی بەرهەمی تەماتە لەجوتیاران، کارگەی قوتوبەندی هەریرلە نزکترین کات بەگەڕدەکەوێتەوە و دەست دەکرێت بە کڕینی تەماتە لەجوتیاران بۆ کارگەکە.

دووەم/ بەڕێز شێخ باز بۆ هاندانی بەرهەمی جوتیارانی ناوخۆ بڕیاریدا ڕۆژانە (45) تەن تەماتە بۆ ماوەی (6) ڕۆژ بکڕێتەوە و وەک کاری خێرخوازی لە کەمپ و گەڕەکە هەژارنشینەکانی هەولێر دابەشی بکات، ئەم هەڵوێستەش شایستەی ڕێزلێنان و سوپاسە.

سێیەم/ بۆ پشتگیریکردن لە فرۆشتنی بەرهەمی جوتیاران لە سنووری پارێزگای هەولێر، بڕیاردرا کارئاسانی بۆ هاتنی سەرجەم بازرگانانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بکرێت بۆ هەولێر، بۆ ئەو مەبەستەش قایمقامی هەولێر ئەمڕۆ سەردانی عەلوەی هەولێری کرد و میکانیزمی گونجاو دانرا بۆ هاتنە ژوورەوەی کڕیارانی تەماتە و بەربوومی کشتوکاڵی.

چوارەم/ بڕیاردرا لەمەدوا لەبەرامبەر هەر سندوقێکی بەتاڵی تەماتە و میوە (250) دینار لەلایەن بەقالەکانەوە بۆ جوتیاران بگەڕێندرێتەوە، هەروەها بڕیاردرا بە دابەزاندنی نرخی سندوقی هەڵگرتنی سەوزە و میوە بەشێوەیەکی گونجاو.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌،به‌هۆی ساغنه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ جوتیارانی هه‌رێم به‌رهه‌مه‌كانیان فڕێ ده‌ده‌ن و له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمیش خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، دوێنێش له‌ پارێزگای هه‌ولێر جوتیاران به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كدا رێگای نێوان موسڵ _ هه‌ولێریان داخست.

 

هه‌واڵی گرنگ