هاوڵاتیانی ناحیەی بنگرد، بەربەستی پردی دەربەندی ڕانیەیان تێكشكاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاوڵاتیانی ناحیەی بنگرد، بەربەستی پردی دەربەندی ڕانیەیان تێكشكاند

هاوڵاتیانی ناحیەی بنگردو 54 گوندی سنورەكە ئەو بەربەستە ئاسنیەیان تێكشكاند كە لەسەر پردی دەربەندی ڕانیە دانرابوو.


هاوڵاتیەكی ناوچەكە تایبەت بە كوردیو گوتی:ئامانجی حكومەت لە دانانی ئەم بەربەستە تەنیا ئازاردانی خەڵكە، تا بەئاسانی كارەكانیان بۆ جێبەجێ‌ نەكرێ‌، بۆیە ئێمەش ئەمڕۆ بەربەستەكەمان تێكشكاند. حكومەت بەپاساوی مەترسی ڕوخانی پردەكە ئەم بەربەستەی دانابوو، بەمەش هیچ بارهەڵگرێك نەیدەتوانی‌ بەسەریدا بپەڕێتەوە.

دوای بێزاری هاوڵاتیان كەبەهۆی ئەم بەربەستەوە نەیاندەتوانی پێویستیەكانی خۆیان بپەڕێننەوە، لەگردبوونەوەویەكدا هاوڵاتیانی ئەم گوندانە بەربەستە ئاسنیەكەیان تێكشكاندو فڕێیاندایە ناو دەربەرندی ڕانیە.

 

هه‌واڵی گرنگ