كوردیو
توشبوویهكی كۆرۆنا دوای چاكبوونهوهی باس له بارودۆخی تهندروستی دهكات لهكاتی نهخۆشییهكهدا و دهڵێت:"لە ڕاستیدا ئەوەی من بینیم نە بە زمان تەعبیری لێدەکرێ نە دەتوانیت بیخەیتە سەر خامه".
سهباح موحهممهد چاكبووهوهیهكی ڤایرۆسی كۆرۆنایه و له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك نووسیویهتی:"لەڕاستیدا ئەوەی من بینیم نە بە زمان تەعبیری لێدەکرێ نەدەتوانیت بیخەیتە سەرخامه،تەنها ئەوەندە عەرزەکەم هەموو ستافی نەخۆشخانە دەستیان لە من شت و جانتای کۆتا سەفەریان بۆ ئامادە کردم!! ، تەنانەت دوای ئەوەی کەمێک حاڵم باشبوو کۆی دکتۆر و ستافی نەخۆشخانە کاتێک سەردانیان دەکردم هەموویان منیان باش دەناسی و دەهاتن و دەیانوت تۆ مردی و زیندوو بوویتەوە".
ئاماژهی بهوهشداوه،"دوای مانەوەم بۆ 21 ڕۆژ لەنەخۆشخانە، نزیکەی هەژدە ڕۆژیان بە بەردەوامی لەژێر ئامێری ئۆکسجیندا ، سوپاس بۆ خوای گەورە نەخۆشخانەم بەجێهێشت و تاڕادەیەک تەندروستیم باشە و ئێستا لەماڵەوم ، دەبێ نزیکەی پانزە ڕۆژ لەماڵەوە کەرەنتینەبم".
دهشڵێت، "تکایە تادەتوانن خۆتان بپارێزن ، ڕێنماییە تەندروسیەکان تا دەتوانن جێ بەجێ بکەن ، بڕواتان بێ ئەم نەخۆشیە هیچ هی ئەوە نیە گاڵتەی لەگەڵ بکرێ تەنانەت ئەگەر گیانیشت لێنەستێنێ ئەوەندەت ئازار پێدەبەخشێ چەندین جار مەرگت پیشان دەدات بەئاوات دەیخوازیت".
ههروهها نووسیویهتی"لە پانزە ڕۆژی یەکەمی مانەوەم لە نەخۆشخانە کەم ڕۆژ هەبوو شایەدی بینینی مەرگی کەسێک یان دوان نەبین کە بەرگەی ئازاری نەدەگرت و گیانی دەسپارد" .