سعودیە ژمارەیەك ڕێنمایی بۆحەجی ئەمساڵ ڕادەگەیەنێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سعودیە ژمارەیەك ڕێنمایی بۆحەجی ئەمساڵ ڕادەگەیەنێت

 

ناوەندی بەرەنگاربوونەوە و خۆپارێزی لە نەخۆشییەكان لەسعودیە ، پڕۆتۆكۆلێكی تەندروستیی تایبەت بە رێوشوێنەكانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە میانی ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، رادەگەیەنێت و ئاماژەش بۆئەوە دەكات ئەو كەسانەیشی گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێدەكرێت، رێگەیان پێدەدرێت حەجەكەیان تەواو بكەن.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعودیە بڵاویكردوەتەوە ناوەندی بەرەنگاربوونەوە و خۆپارێزی لە نەخۆشییەكان لەسعودیە ، پڕۆتۆكۆلێكی تەندروستیی راگەیاندوە لە پڕۆتۆكۆلەكەدا باس لەوەكراوە، كە لە حەجی ئەمساڵدا بەبێ مۆڵەت رێگەی چوون بۆ كێوی عەرەفات و موزدەلیفە نادرێت و پێویستە لە میانی ئەنجامدانی فەریزەی حەجدا، حاجییەكان دەمامك بەكاربهێنن.

باسی لەوەشكردووە، تەنها ١٠ كەس دەتوانن لەو چادرە پەنجا مەتریانەدا بن كە لە كێوی عەرەفات و موزدەلیفە هەن، ئەو بەردانەیشی بۆ رەجمكردن بەكاردەهێندرێن، پێش ئەنجامدانی مەڕاسیمەكە پاكژدەكرێنەوە و لە پاكەتدا دەدرێن بە حاجییەكان، لە میانی تەواف و مەراسیمەكانی دیكەیشدا، پێویستە حاجییەكان لانیكەم نیومەتر دوورەپەرێزی كۆمەڵایەتیی بپارێزن.

لە پڕۆتۆكۆلەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، كۆبوونەوەی چەند كەسێك لە یەك شوێندا، ماچكردن و دەستدان لە كەعبە قەدەغەیە و لە بتڵی پلاستیكدا ئاوی زەمزەم دەدرێت بە حاجییەكان، ئەو كەسانەیشی گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێدەكرێت، رێگەیان پێدەدرێت حەجەكەیان تەواو بكەن، بەڵام دەبێت لەگەڵ گروپی تایبەت بەو كەسانەی گومانی توشبوون بە ڤایرۆسەكەیان لێدەكرێت، پێكەوە روكنەكانی حەج ئەنجامبدەن، كە لە شوێنی تایبەت دەمێننەوە و پاسی تایبەتیشیان بۆ دابین دەكرێت.

مانگی رابردوو وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای لەمساڵدا ئەنجامدانی فەریزەی حەج تەنها بۆ هاوڵاتیانی سعودیە رێگەپێدراو دەبێت، وەزیری تەندروستیی ئەو وڵاتەیش، تۆفیق رەبیعە رایگەیاندبوو، پێویستە ئەو كەسانەی لەمساڵدا بەشداری فەریزەی حەج دەكەن تەمەنیان خوار ٦٥ ساڵەوە بێت و نەخۆشی درێژخایەنیان نەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ