كوردی‌و
توێژه‌رێكی عیراقى لایه‌نی پشت تیرۆركردنی هیشام هاشمى ئاشكراده‌كات و چه‌ند نامه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنى نێوان خۆى و هیشام هاشمى شیكه‌ره‌وه‌ی دیاری ئه‌منی بڵاوكرده‌وه.
غه‌یس ته‌میمى توێژه‌ر و نوسه‌رى عێراقى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر وێنه‌ى گفتوگۆیه‌كى نێوان خۆى و هیشام هاشمى بڵاوكردوه‌ته‌وه و تێیدا هاشمى بۆى نوسیوه "كه‌تیبه‌كانى حزبوڵڵا هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆركردنیان لێ كردوم"، پرسیارى ئه‌وه‌ش ده‌كات چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا بكات".
نوسیویشیه‌تى "هه‌روه‌ك به‌ڵێنم پێدایت هیشام، بێده‌نگ نابم و به‌شدارنابم له كوشتن له رێگه‌ى شاردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كان له راى گشتى".
پێشتریش، رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێشتریش هیشام هاشمى ترساوه له‌وه‌ى له‌لایه‌ن گروپه میلیشیاكانى سه‌ربه ئێرانه‌وه تیرۆر بكرێت و له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه داواى لێكراوه بچێته هه‌ولێر نیشته‌جێ ببێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، شه‌وی رابردوو هیشام هاشمی شرۆڤه‌كاری بواری ئه‌منی له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی زه‌یونه له شاری به‌غدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه تیرۆركرا .