تەقینەوەیەك لە تاران ڕوویدا،ژمارەیەك قوربانی هەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەقینەوەیەك لە تاران ڕوویدا،ژمارەیەك قوربانی هەیە


ئەمرۆ سێ شەممە 7-7-2020 تەقینەوەیەك لەباشوری شاری تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕوویداو بەوهۆیەشەوە ژمارەیەك كەس بونەتە قوربانی و كارگەیەكیش تەقیوەتەوە.


ئەمین بابایی سەرۆكی شارۆچكەی (كهریزك) لەناوچەی باقر شەهر لە باشوری تاران بەمیدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندوە" ئەمڕۆ كارگەیەك تەقیوەتەوە بەهۆیەوە دووكەس كوژراون و سێ كەسی دیكەش برینداربون"


راشیگەیاندوە" جگەلە قوربانیەكان زیانێكی گەورەش بەركارگەكە وخانوەكانی نزیكی كەوتوە "


ماڵپەری (ئێران ئینتەرناشیوناڵ) یش بڵاویكردوەتەوە كە تەقینەوەكە تەقینەوەیەكی زۆر بەهێز بووە و دانیشتوانی نزیك تەقینەوەكە هەستیان بەترسو دڵە ڕاوكێ كردوە و دوای تەقینەوەكەش پیاوانی ئاگر كوژێنەوە وئەمبوڵانس گەیشتونە شوێنی تەقینەوەكە .


دوای تەقینەوەكەش بەچەند كاتژمێرێك تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویكردوەتەوە كە لەشارۆچكەی كهریزك لەناو كارگەیەكدا تەقینەوەیەك ڕوویداوە كە پربووە لە بتڵی ئۆكسجین و بەوهۆیەشەوە دووكەس گیانیان لەدەستداوەو سێ كەسی دیكەش برینداربون.

 

هه‌واڵی گرنگ