عێراق.. 118 توشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق.. 118 توشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

كوردیو
 
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا  دوو هەزار و 426 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
 
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 7-7-2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 11 هه‌زار و 813 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ره‌نجام دوو هەزار و 426 کەسی دیكه‌  تووشی کۆرۆنا بوون و 118 کەسیش گیانیان لەدەستداوە هەروەها هه‌زار و 511 کەسیش چاکبوونەتەوە. 
 
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق،تا ئێستا  64 هەزار و 701 کەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 36 هەزار و 252 کەس چاکبوونەتەوە و دوو  هەزار و 685 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هه‌روه‌ها بارودۆخی 396 توشبووش ناجێگیره‌. 

 

هه‌واڵی گرنگ