ریزبەندی باشترین (10) پاسپۆرتی جیهان بڵاوكرایەوە، ئەمریكا كشایەوە دواوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ریزبەندی باشترین (10) پاسپۆرتی جیهان بڵاوكرایەوە، ئەمریكا كشایەوە دواوە

 

وڵاتی ژاپۆن هاتە ریزبەندی باشترین (10) پاسپۆرتی جیهان و پلەی یەكەمی بەدەستهێنا ، ئەمریكاش بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كشایەوە دواوە.

ماڵپەری (henleypassportindex) بڵاوی كردەوە ، وڵاتی ژاپۆن ریزبەندی یەكەمی باشترین پاسپۆرتەكانی گرتووە ، كە دەتوانرێت بەبێ ڤیزا سەردانی (191) وڵات بكات، هەرچی ئەمریكایە لەریزبەندییەكە چۆتە دەرەوە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەنها لە (158) وڵات پێشوازی لە پاسپۆرتەكەی دەكات بەبێ وەرگرتنی ڤیزا.

وەك لە ریزبەندییەكە هاتووە:

1. ژاپۆن (190) وڵات

2. سەنگافورە (191) وڵات

3. كۆریای باشوور (189) وڵات

4. ئەڵمانیا (189) وڵات

5. ئیتاڵیا (188) وڵات

6. فنلەندا (188) وڵات

7. ئیسپانیا (188) وڵات

8. لوكسمبۆرگ (188) وڵات

9. دانیمارك (187) وڵات

10. سوید (186) وڵات

 

هه‌واڵی گرنگ