ئەمریكا كشانەوەی خۆی لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی رادەگەیەنێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكا كشانەوەی خۆی لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی رادەگەیەنێت

ئیدارەی ترەمپ كۆنگرێسی وڵاتەكەی ئاگاداركردووەتەوە كە ئەمریكا بەفەڕمی لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كشاوەتەوە.

لەمبارەیەوە ڕۆبێرت مینیندێز سیناتۆری دیموكراتەكان لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە: كۆنگرێس ئاگاداركردنەوەیەكی فەڕمی لە سەرۆكی ئەمریكا پێگەیشتووە سەبارەت بە كشانەوە لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی.

ناوبراو ڕەخنەی لە ترەمپیش گرتووە كە لە كاتی ڤایرۆسێكی جیهانی وەك كۆرۆنادا ئەو بڕیارەیداوە و ڕایگەیاند: ترەمپ بە شێوەیەكی بێسەروبەر مامەڵەی لەگەڵ تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكەدا كردووە و بەو بڕیارەشی نە لە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و نە ژیانی ئەمریكییەكانیش دەپارێزێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كەدۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ ویستی خۆی بۆ كشانەوە لە ڕێكخراوەكە ئاشكراكرد و لەو كاتەوە بەردەوام ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی بە هاوكاریكردنی چین لە شاردنەوەی چۆنیەتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە تۆمەتباردەكات.

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە كۆتایی مانگی ئایاریش، وتی وڵاتەكەی ساڵانە 450 ملیۆن دۆلار دەداتە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و چین تەنیا 40 ملیۆن دەدات، كەچی دەستی بەسەر ڕێكخراوەكەدا گرتووە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ