نەتەوەیەكگرتووەكان:ئۆپراسیۆنی كوشتنەكەی قاسم سولەیمانی بە نایاسایی ناودەبرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نەتەوەیەكگرتووەكان:ئۆپراسیۆنی كوشتنەكەی قاسم سولەیمانی بە نایاسایی ناودەبرێت

بڕیاردەرێكی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت: كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران نایاساییەو دەشڵێت پێویستە بەكارهێنانی چەك لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە ڕێكخستنی زیاتری بۆ بكرێت.

لەمبارەیەوە بڕیاردەری ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئەو تاوانی كوشتنانەی كە لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەكان ئەنجامدەدرێن ئاگنەس كالامارد ڕایگەیاند: كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران نایاساییە، بەهۆی ئەوەی ئەمریكا نەیتوانیوە بەڵگەی پێویست لەسەر ئەو پیلانە بخاتەڕوو، كە بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەی بەئامانج گرتووە.

ناوبراو وتویەتیشی: سولەیمانی لێپرسراوی ستراتیژی جووڵە سەربازییەكانی ئێران بووە لە سوریا و عیراق، بەڵام بەبێ بوونی پلانێكی ڕاستەقینە كە ژیانی كەسانی تر بخاتە مەترسییەوە، ئۆپراسیۆنی كوشتنەكەی بە نایاسایی ناودەبرێت و پێویستە لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو لایەنانە بكرێت كە هەوڵی كوشتن لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە دەدەن، هەروەها پێویستە بەكارهێنانی چەك لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە ڕێكخستنی زیاتری بۆ بكرێت.

ئاشكراشیكردووە: ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ڕاپۆرتێك لەوبارەیەوە دەداتە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان، پاشان لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنەكەوە گفتوگۆ لەبارەی ئەو ڕێكارانە دەكرێت، كە سەبارەت بە كوشتنی سولەیمانی لە دژی ئەمریكا دەیگرنەبەر.

 

 

هه‌واڵی گرنگ