دوای ئەوەی بەپێی گرێبەستی نێوان كۆمپانیای گارێكس و وەزارەتی شارەوانی ڕۆژەكانی پشووی كاركردنی كرێكارانی كۆمپانیاكە لە قەزای سەیدسادق بۆ دوو ڕۆژ زیاد كران و لەپاڵ ڕۆژانی هەینیدا ڕۆژانی سێ شەممانیش كرایە پشوو بۆیان، دوێنێ سێ شەممە یەكەم ڕۆژی ئەو پشووە بوو، بەرەنجامی تەنها كارنەكردنی یەك ڕۆژ كۆبوونەوەی ئەو بڕە زۆرە لەخۆڵ و خاشاكی لەناو بازاڕی قەزای سیدسادقی لێ كەوتەوە.
فۆتۆ/ هەڵۆ جەباری