شەپۆلی کۆچبەران بەرەو یۆنان کەمیکردووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شەپۆلی کۆچبەران بەرەو یۆنان کەمیکردووە

لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، شەپۆلی کۆچبەران و پەنابەران بۆ دورگەکانی یۆنان بەڕێژەی 51% کەمیکردووە بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2019، ئەوەش بەپێی داتایەکی وەزارەتی کۆچی یۆنان.

لەمبارەیەوە ستیلیۆس پێتساس، وتەبێژی حکومەتی یۆنان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داتاکەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ شەپۆلی کۆچبەران لە سەرانسەری وڵات بەڕێژەی 46% کەمیکردووە، بەڵام بۆ دورگەکان 51%یە.

ناوبراو وتویەتیشی: لە دووەم چارەگی ئەمساڵ، واتە مانگەکانی نیسان تاوەکو حوزەیران، شەپۆلەکە بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی 209 بەڕێژەی 92% کەمیکردووە، یەکلاییکردنەوە و بڕیاردان لەسەر داواکاری مافی پەنابەرێتی پەناخوازان بەڕێژەی 88% زیادی کردووە، بۆ نمونە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڕیار لەسەر زیاتر لە 46 هەزار داواکاری مافی پەنابەرێتی دراوە، بەڵام لە هەمان کاتی ساڵی ڕابردوو (2019)، ژمارەکە زیاتر لە 24 هەزار بووە.

ئەو داواکارییانەش کە چاوەڕێی پێداچوونەوە بوون کەمیکردووەتەوە بۆ 101 هەزار، بەڵام لە سەرەتای ساڵی 2019 ژمارەکە 140 هەزار بووە و چاوەڕێی یەکلایی کردنەوەیان کردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ