كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا بەشێوەیەكی فەرمی ناوی عێراقی خستە نێو لیستی وڵاتە پڕ مەترسیدارەكان ، عێراقیش دەیەوێت ناوەكەی خۆی لەم لیستە بسرێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ، ئەحمەد ئەلسەحاف رایگەیاند : " وەزیری دەرەوەی عێراق (فوئاد حوسێن) نامەیەكی بۆ وڵاتانی ئەوروپا و یەكێتی ئەوروپا ناردووە بۆ هێنانە دەرەوەی ناوی عێراق لەو لیستەی كە تایبەتە بە وڵاتە پرمەترسیدارەكان".
وتیشی : " عێراق تۆمەتباركراوە بە شوشتنەوەی پارە و پاڵپشتی كردنی تیرۆر ، بەمهۆیەوە خراوەتە نێو لیستی وڵاتە پرمەترسیدارەكان".
دەڵێت : " لە نامەكەی وەزارەتی دەرەوە هاتووە ، عێراق لەچەندین ساڵی رابردوو پابەند بووە بە یاساكان بۆ رووبەرووبوونەوەی شوشتنەوەی پارە و پاڵپشتیكردنی تیرۆریستان ، بۆیە پێویستە هاوكاری عێراق بكرێت و ناوی لە لیستەكە بهێنرێتە دەرەوە".