ئەمڕۆ 86قوربانی دیكەی كۆرۆنا لە عێراق بەخاك سپێران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ 86قوربانی دیكەی كۆرۆنا لە عێراق بەخاك سپێران

 

ئەمڕۆچوارشەمە 8-7-2020 لە شاری نەجەف 86كەسی دیكە كە بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستدابوو لە24كاتژمێری ربرادوودا بە خاك سپێران.

لیوای دووی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردوەتەوە " ئەمرۆ 86كەسیان بەهاوكاری بەشی پزیشكی حەشدی شەعبی لە شاری نەجەف بەخاك سپاردووە كە بەكۆرۆنا لە24كاتژمێری رابردوودا گیانیان لەدەستدابوو "

به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق،تا ئێستا  64 هەزار و 701 کەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 36 هەزار و 252 کەس چاکبوونەتەوە و دوو  هەزار و 685 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هه‌روه‌ها بارودۆخی 396 توشبووش ناجێگیره‌. 

 

هه‌واڵی گرنگ