له به‌ڕازیل دایكێك كوڕه ته‌مه‌ن 11 ساڵه‌كه‌ی ده‌خنكێنێت ، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر یاری به مۆبایله‌كه‌ی كردووه.
ڕۆژنامه‌ی (سه‌ن) ی به‌ریتانی له‌باره‌ی ڕوداوه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری تۆمه‌تی كوشتنی كوڕه ته‌مه‌ن 11 ساڵانییه‌كه‌ی داواته پاڵ دایكه‌كه‌یه‌وه، پۆلیس ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه دایكه‌كه كوڕه‌كه‌ی به رسته‌ی جلوبه‌رگ خنكاندووه، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی به مۆبایله‌كه‌ی زۆر خه‌ریكی یاریكردن بووه.
جێی ئاماژه‌یه دایكی منداڵه كوژراوه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات: "له كاتێكدا خه‌ریكی ئامۆژگاریكردنی كوڕه‌كه‌ی بووه تا ره‌فتاره‌كانی بگۆڕێت، به‌ڵام كوڕه‌كه ماڵه‌وه‌ی جێهێشتووه و نه‌هاتووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ دۆزینه‌وه‌ی كوڕه‌كه ته‌واوی باخه‌كانی ده‌وروبه‌ری ماڵه‌كه‌یان له ویلایه‌تی گراندی دو سول، له باشووری به‌ڕازیل پشكنیوه.
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار منداڵه‌كه‌یان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، دایكی منداڵه‌كه ئه‌لێكسه‌ندرا دوجونسكی،دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و گوتوویه‌تی: "كوڕه‌كه‌ی به ڕسته‌ی جلوبه‌رگ خنكاندووه".
هه‌روه‌ها دایكى منداڵه‌كه باسی له‌وه‌ش كردوه: "ده‌مه‌وێ ئه‌و باره‌ی قوڕسه‌ی سه‌ر شانم سووك بكه‌م و ویژدانم ئاسووده ببێت".
ل دوای 10 رۆژ له ونبوونی منداڵه‌كه، دایكه‌كه جێی شاردنه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتداران ئاشكرا كردووه، كه له پاركینگى یه‌كێك له دراوسێیه‌كانی شاردبووه‌وه.