كارەبای سلێمانی داوا لە مۆلیدە ئەهیلەكان دەكات كارەبا بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە دابین بكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كارەبای سلێمانی داوا لە مۆلیدە ئەهیلەكان دەكات كارەبا بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە دابین بكەن


بەڕێوبەڕایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاندوە داوالەخاوەن موەلیدە ئەهلییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكەینەوە، بە مەبەستی دابینكردنی كەشێكی گونجاو بۆ خوێندكارانی پۆلی (12) لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا،رۆژانە دوو كاتژمیچر كارەباین بۆدابین بكەن.


لەئاگادارینامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە بەڕێوبەڕایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاندوە"ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەهلییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكەینەوە، بە مەبەستی دابینكردنی كەشێكی گونجاو بۆ خوێندكارانی پۆلی (12) لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا، داوایان لێدەكەین، كە بڕی ئەمپێری كارەبای پێویست بۆ ئامێری فێنكەرەوەی ئەو خوێندنگایانەی دەكەونە سنوری موەلیدەكەی دابین بكەن كە لە هەفتەیەكدا دوو رۆژەو رۆژی (۲)كاتژمێر"


ئاماژەی بەوەشداوە" ئەم بابەتەچەند موەلیدەیەكی كەم دەگرێتەوە،بەوپێیەی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی هەوڵ دەدات كە بەپێی توانا كارەبای نیشتیمانی بۆ خوێندگاكان دابین بكات."


بڕیارە رۆژی شەممە 11ی تەمموز تاقیكردنەوە گشتیەكانی پۆلی (12)ی ئامادەیی بە بەشداری زیاترلە 144 هەزار قوتابی بەرێوە بچێت.

 

هه‌واڵی گرنگ