كوردی‌و
به‌های تمه‌نی ئێرانی له بازاڕه‌كاندا دابه‌زینێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و له هه‌رێمی كوردستانیش 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر یه‌ك ملیۆن و 980 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 8-7-2020 جه‌بار گۆران وته‌بێژی بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ماڵپه‌ڕی (كوردی‌و)ی راگه‌یاند:تمه‌نی ئێرانی به‌به‌راورد به مانگی داهاتوو 20% بۆ 25% به‌های خۆی له‌ده‌ستداوه و به‌رارد به ساڵی راردووش 45% بۆ 50% به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،هۆكاری ئه‌و دابه‌زینه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌ره‌سه‌ندنی كێشه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا،سه‌رهه‌ڵدنی ڤایرۆسی كۆرۆنا،هه‌روه‌ها دابه‌زینی نرخی نه‌وت و ئه‌و ئابڵووقه ئابووریه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌یه.
وتیشی،ئه‌م دابه‌زینه تا كۆتایی مانگی تهمموز به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌هۆی ئه‌و خواسته زۆره‌ی كه ئێسته له‌سه‌رییه‌تی ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی.