ئاماره‌كانی كۆرۆنا له كه‌ركووك روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن و له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 117 توشبووی نوێ تۆماركراوه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 8-7-2020 له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه:له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 117 توشبووی نوێ تۆماركراوه،52 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و حه‌وت كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق،تا ئێستا 67 هەزار و 442 کەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 37 هەزار و 879 کەس چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و 779 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هه‌روه‌ها بارودۆخی 403 توشبووش ناجێگیره.