سوپای ئەمریكا لە عێراق دەمێنێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سوپای ئەمریكا لە عێراق دەمێنێتەوە

 

 

ژەنەراڵ فرانك مەككنزی، ڕایگەیاند: دانوستانەكان لەگەڵ كازمی دەگاتە ئەنجام و ئەمریكا دەتوانێت لە بارەگاكانی لە عێراقدا بمێنێتەوە.

ژەنەراڵ فرانك مەككنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا – سنتكام، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ (موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە ئاژانسی ئەسۆشەیتید پرێسی وتووە گفتوگۆكانیان لەگەڵ كازمی دەگاتە ئەنجام.

مەككنزی هەروەها وتوویەتی: باوەڕم وایە ئەوان (عێراق)، داوایان وایە كە ئەمریكاو هێزەكانی هاوپەیمانی لە عێراق بمێننەوە، چاوەڕێی ئەوەش ناكەن كە ئێمە بەم زووانە عێراق جێبهێڵین، لەمە دڵنیام.

ئەمەش لە كاتێكدایە، زیاتر لە شەش مانگ بەسەر كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندس لە فڕۆكەخانەی بەغدا لەلایەن ئەمریكاوە تێدەپەڕێت، دوابەدوای ئەوەش ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارنامەیەكی بە دەنگی ئەرێی (170) پەرلەمانتار پەسەندكرد كە بەپێی بڕیارنامەكە، دەبوو هێزەكانی ئەمریكا خاكی عێراق جێبهێڵن.

 

 

هه‌واڵی گرنگ