سعودیە ...پیرەژنێكی تەمەن (106) ساڵ دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا چاكبوویەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سعودیە ...پیرەژنێكی تەمەن (106) ساڵ دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا چاكبوویەوە

 

لەشاری تائیفی سعودیە پیرەژنێك كە تەمەنی چۆتە (6) ساڵی دوای سەدە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێت ، دوای مانەوەی بۆ ماوەی (21) رۆژ لەژێر چاودێری چاكبوویەوە.

ماڵپەری (روسیا تودەی) بڵاوی كردەوە ، ئافرەتێكی تەمەن (106) ساڵان لە هۆزی بەنی سەعد لە باشووری تائیف تووشی ڤایر‌وسی كۆرۆنا دەبێت و رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت".

ماڵپەرەكە دەڵێت :" ئەم پیرەژنە خۆی و كورەكەی كە تەمەنی (70) ساڵە لەگەڵ كچەكەی كە (60) ساڵی تێپەركردووە شان بە شانی نەوەكانیان لە كۆمەڵگەی شا فەیسەڵی پزیشكی كەرەنتین دەكرێن و چارەسەر وەردەگرن".

وتیشی : " دوای مانەوەیان بۆ ماوەی (21) رۆژ ، پشكنینەكانیان نێگێتیڤ دەرچوون و رەوانەی ماڵەوە كرانەوە".

 

هه‌واڵی گرنگ