جیهان ... تووشبووانی كۆرۆنا (12) ملیۆنی تێپەراند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جیهان ... تووشبووانی كۆرۆنا (12) ملیۆنی تێپەراند

 

ئاژانسێكی هەواڵی جیهانی رایدەگەینێت ، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا (12) ملیۆن كەسی تێپەراند و لە (13) ملیۆن كەس نزیك دەبێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ، لەنوێترین ئاماری ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوی كردەوە ، تا ئێستا لە جیهان بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە (552,129) كەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسەكە ئەوەیشی نوسیوە : " لەهەموو جیهان (12,170,840) كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و نزیكەی (7,070,226) كەسیش چاكبوونەتەوە.

ئەمریكا پلەی یەكەمی گرتووە لە رووی زیانەكانی ئەم ڤایرۆسە و تا ئێستا (3,158,932) كەس تووشبوون و (134,862) كەس گیانیان لەدەستداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ