عێراق... بڕیارێكی نوێ لەسەر ماتۆڕسكیل ڕاگەیەندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق... بڕیارێكی نوێ لەسەر ماتۆڕسكیل ڕاگەیەندرا

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیارێكی نوێی بۆ شۆفێرانی ماتۆڕسكیل دەركردو بۆ لەمەودا بەپێی بڕیارە نوێیەكە ڕێگەنادرێت دووكەس لەسەر ماتۆڕسكیلێك بن و ئەوەش لەپێناو سەلامەتیانە.


لیوا زوهێر خەفاجی بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆ لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ڕایگەیاند: ژمارەیەكی زۆر جۆری ماتۆرسكیل بە پێچەوانەی یاسا و رێنماییەكان هاوردەی عێراق كراون و لەمەودوا رێگە نادرێت دوو كەس لەسەر ماتۆرسكیلێك سەربكەون.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: هەر كەسێكێش سەرپێچی ئەو بڕیارە بكات دەست بەسەر بە ماتۆرسكیلەكەیدا دەگیرێت و بە ١٠٠ هەزار دینار سزا دەدرێت.



 

هه‌واڵی گرنگ