پێشرەوی توركیا لە ناحیەی باتیفا بەردەوامە و لەبەشێك لە شوێنەكان 45 تا 50 كم پێشرەوی كردووە و زیاتر لە (28) بازگە و خاڵی سەربازی هەیە لە هەرێمی كوردستان.
سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند : " هێزێكی زێرەڤانی پێشمەرگە و هێزی پاسەوانی سنور لە ناوچە سنورییەكان و بەتایبەت لە چیای مەتینا جێگیركراون".
وتیشی : " هێزی زێرەڤانی هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكەی پاسەوانی سنور دەبێت و سەر و ماڵی هاوڵاتیان دەپارێزن".
ماوەی (22) رۆژە توركیا بە چڕی بنكە و بارەگاكانی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان بۆمباران دەكات.