ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێـت: لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق كۆبونەیەكمان ئەنجامداو دەركەوت هاوكاری بۆ توشبووانی كۆرۆنا بۆ سلێمانی ڕەوانەكراوە، بەڵام لەهەولێر ئەو هاوكاریانە بردراوە .
ڕێزان شێخ دلێر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: وەزیری تەندروستی عێراق پێی ڕاگەیاندین كە چەندین جار هاوكاریان ناردوە بۆ سلێمانی، بەڵام چونكە وەزیری تەندروستی هەرێم داوایكردوە ئەو هـاوكاریانە لەڕێگەی ئەوانەوە دابەش بكرێت بەشێكی زۆر كەمی گەیشتۆتە سلێمانـی.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەزاری وەزیری تەندروستی عێراقەوە ووتی: لەماوەی ڕابردوو هاوكاری حكومەتی توركیـاش هاتۆتە بەغدا و هەولێر، بەڵام نەگەیەنراوەتە سلێمانی، بە ڕوونی پێ وتین كە" كێشەكە لە لای خۆتـانەوەیە"، وەزیری تەندروستی وتیشی هەولێر و دهــۆك دۆخیان زۆر باشترە پێویست بوو ئەوانیش هاوكـاری سلێمانی بكـەن.