هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی دووی سەرجەم وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم دابەش دەكرێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە گەنجینەی هەولێر بە كوردیوی راگەیاند بڕیاروایە لە هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش بكرێت، ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش كرد تاوەكو ئێستا كێشە لە لیستی مووچەی چەند وەزارەتێك هەیە، چونكە بەپێ بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەبێت وەزارەتەكان بە رێژەی %21 لێبڕین لە مووچەی فەرمانبەران ئەنجام بدەن،بەڵام چەند وەزارەتێك بە رێژەی جیاواز لێبڕنیان ئەنجامداوە.
بەپێی سەرچاوەكەی كوردیو هەفتەی داهاتوو موچەی سەرجەم ئەو شوێنانە دابەش دەكرێت كە تا ئێستا موچەیان وەرنەگرتووە ةناتوانرێت مووچەی خانەنشین دابەش بكرێت.