ئەمڕۆ پێنج شەممە بەشێك لە پێشمەرگە دێرییەكان لە شاری سلێمانی دژی دواكەتن و بڕیاری كەمكردنەوەی موچە گردبونەوەو ڕایانگەیاند: یەك مانگ مۆڵەت دەدەینە حكومەتی هەرێم.
پەیامنێری كوردیو لە سلێمانی پێی ڕاگەیاندین: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 9-7-2020، بەشێك لە پێشمەرگە دێرییەكان لە شاری سلێمانی دەستیان بەخۆپیشاندان كردو هۆشداری توند دەدەنە حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئەو خۆپیشاندانە زەنگی ئاگاداركردنەوەیە بۆ دەسەڵات و تەنها یەك مانگ مۆڵەت دەدەنە حكومەت بۆ چارەسەركردنی كێشەی موچە.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: پێشمەرگە دێرینەكانی سلێمانی داوا لە حكومەت دەكەن كۆتای بە دواكەوتنی موچە بهێنێت و بڕیاری كەمكردنەوەی هەڵبوەشێندرێتەوەو بەپێچەوانەوە پێشڕەوی دەنگی ناڕازی موچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەن و ڕێگای نوێ بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان دەگرنەبەر.