به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى ڕاگرتنى پشكنینى كۆرۆنا له سنوورى گه‌رمیان بڵاو كرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9-7-2020 ئاگادارییه‌كى له لاپەرەی فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاو كردۆتەوەو تێیدا هاتووه: "بەمەبەستی ڕێکخستەوە و پاککردنەوە (ته‌عقیم)ى تاقیگەی تایبەت بە کۆرۆنا لە گەرمیان، ئەمڕۆ پێنجشەمە و سبەی ھەینی، ھیچ پشکنینێک ئەنجام نادرێت و نموونە لە ھاووڵاتییان وەرناگیرێت".
ئەمەش لەكاتێكدایە كە تاوەكو ئێستا هه‌شت هه‌زار و 428 كه‌س له هه‌رێمى كوردستان تووشى كۆرۆنا بوونه، 282 كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه، سێ هه‌زار و هه‌شت كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.