سەربازێكی حوسی دوای راگەیاندنی مردنەكەی لەرێگای بۆردومانكردنی فرۆكە جەنگییەكان ، دواجار زیندوو دەردەچێت و وێنە لەگەڵ منداڵەكەی دەگرێت.
كەناڵی بی بی سی بەریتانی بڵاوی كردەوە ، سەربازێكی حوسی بەناوی (عەلی ئەلنوفێعی) دانیشتووی گوندی بەنی نەفیع سەر بە پارێزگاری ریم لە باشووری یەمەن بەهۆی بۆردومانێكی فرۆكە جەنگییەكان وا رادەگەیەنرێت كە مردووە ، بۆیە لەگەڵ چەند چەكدارێكی دیكە كە ئەوانیش گیانیان لەدەستداوە دەنێژرێن.
دوای چەند رۆژێك لە راگەیاندنی مردنەكەی و بەرێوەچوونی مەراسیمی ناشتنی تەرمەكەی ، عەلی ئەلنوفێعی دەردەكەوێتەوە و دەگەرێتەوە ماڵەوە ، سەیر دەكات لافیتەیەكی گەورە لە ماڵەكەیان لێدراوە و مردنیشیان راگەیاندووە.
هەرچەندە بۆ خانەوادەكەی هەواڵێكی خۆش و چاوەرواننەكراوبوو ، بەڵام لەلایەك حوسییەكان دەستگیریان كردووە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە لەو ماوەیە لەكوێ بووە، لەلایەكی دیكە دەڵێن ئەو كەسە كێیە لە بری عەلی نێژراوە؟