" ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم خه‌می خه‌ڵكیان نیه‌ و هه‌رێم بووه‌ته‌ گه‌نده‌ڵستان"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

" ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم خه‌می خه‌ڵكیان نیه‌ و هه‌رێم بووه‌ته‌ گه‌نده‌ڵستان"

 

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەینێت ، " ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم خه‌می خه‌ڵكیان نیه‌ و هه‌رێم بووه‌ته‌ گه‌نده‌ڵستان".

عەبدولستار مەجید ، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ بە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند : " دەسەڵاتدارانی هەرێم خەمی خەڵكیان نییە، دڵسۆزیان پێوە نابینی ، خەمەكەیان ئەوەیە بچنە پشتی مێزەكان".

وتیشی : " هیچ یاسایەك نییە لە حكومەت بپرسێتەوە ، پەرلەمانیش ناتوانێت لێپێچینەوەیان لەسەر بكات ، لەوەتەی ساڵی (1992) لەگەڵ دروستبوونی پەرلەمان تا ئێستا نەیتوانیوە لە بەرپرسێكی باڵا بپرسێتەوە و رادەستی دادگای بكات و سزای بدات، نەخێر نەبووە چونكە هیچ گرنگییەك بە پەرلەمان نادەن".

لەكۆتایی لێدوانەكەی وتی : " هەرێمی كوردستان بۆتە گەندەڵستان ، (29) ساڵە خەڵك لە نەهامەتیدایە ، دەرفەتی چاكسازی زۆر كەم بووە ، رێگای چاكبوونی ئەم حكومەتەش زۆر تەسك بۆتەوە".

 

هه‌واڵی گرنگ