وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارێكی نوێی لەبارەی قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ ڕۆژانی تاقیكردنەوەكانی دەركرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی پەروەردەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە: لەبەر سەلامەتیی قوتابیان و خوێندكاران، تەنها بۆ تاقیكردنەوە گشتییەكانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لەسەر پەڕەی سۆما پەنجەمۆر نەكەن و تەنها واژۆ بكەن.