كوردی‌و
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی دژه كۆرۆناوه رایده‌گه‌یه‌نێت:به یەكێك لە دەرمانەکانی بواری چارەسەری ئەو نەخۆشیە دادەنرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه بڵاویكردووه‌ته‌وه:به خۆشحالیەوە لە هەرێمی کوردستان هەمان دەرمانی دژەڤایرۆسی (Favipiravir) بە ناوی (فابیڤیر) کە لەلایەن هەندێك لە ووڵاتی وەکو ڕوسیا و یابان ... هتد. لە کاتی ئێستادا بەکاردێت وە لە ڕێنماییەکانی چارەسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بە یەكێك لە دەرمانەکانی بواری چارەسەری ئەو نەخۆشیە دادەنرێت و لەکاتی ئێستا لەلایەن کۆمپانیای خۆماڵی ئاوامێدیکا (Awamedica) لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێندرا بە هاوکاری و هەماهەنگی سەنتەرە پسپۆڕیەکانی جیهانی بەرهەمهێندراو و دەستکرا بە دابەشکردن بۆ کەمکردنەوەی ئاستی توندی نەخۆشیەکە و نیشانەکانی و کەمکردنەوەی ڕێژەی مردن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەم بەرهەمە خۆماڵیە دەکات وێرای دەستخۆشی و ستایشی کومپانیای ناوبراو، پاڵپشتی و پشتگیری دەردەبڕین کە لەسەر ئاستی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم دەرمانە لە هەرێمی کوردستان کەوتە بواری بەرهەمهێنان.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه،" كۆمپانیای دەرمانسازیی كوردستانی (ئاوامێدیكا) رایگه‌یاند بە هاوكاری سەنتەرە پسپۆڕییە جیهانییەكان، بەسەركەوتوویی دەرمانی دژەڤایرۆسی فابیڤیر (فاڤیپیراڤیر)ی بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید-١٩)یان بەرهەمهێناوه".