وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌باره‌ی دابینكردنی كاره‌با بۆ قوتابخانه‌كان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌باره‌ی دابینكردنی كاره‌با بۆ قوتابخانه‌كان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

كوردیو

وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى دابینكردنى كاره‌باى نیشتمانى بۆ هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9-7-2020، وه‌زاره‌تى كاره‌با  له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌‌: "لەپێناو خزمەتكردنی قوتابییان و بەدەنگەوەهاتنی نووسراوی وەزارەتی پەروەردە بۆ هاوكاریكردنیان لە ڕۆژانی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی ئامادەیی و دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە گشتییەكان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، "وەزارەتی كارەبا جگە لەوەی بەپێی ئەو توانایەی لەبەردەستیدایە هاوكاریی سەرخستنی تاقیكردنەوەكانی قوتابییان دەكات، هاوكات بە بڕیاری ئەندازیار كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبا چەند هەنگاوێكی گرنگ دەنرێت".

 

هه‌نگاوه‌كان بەمشێوەی خوارەوە ده‌بێت:

 

1- زیادكردنی یەكەیەكی كارەبا بەتوانای 100 مێگاوات لەوێستگەی دهۆك لە 8ی بەیانی تاكو 12ی نیوەڕۆ، ئەم زیادكردنەش دەخرێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستانەوە بۆ سەرجەم پارێزگاكان سوودی لێ وەردەگرن.

2- ڕاگرتنی پێدانی كارەبا بەكارگەكان كە بڕەكەی 250 مێگاوات كارەبا دەبێت لە رۆژانی ئەزموونەكان لە 8ی بەیانی تاكو 12ی نیوەڕۆ.

3- سەرجەم ئەو كارەبایەی كە زیاد دەكرێت بڕەكەی 350 مێگاوات دەبێت.

 

4- دواى 15/7/2020 یەكەیەكی دووەمی وێستگەی خەبات بەكار دەكەوێت و 150 مێگاواتی دیكە دەكەوێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستانەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ