لەكاتی وەرگرتنی موچەی مانگی دووی مامۆستایانی قوتابخانەكەی لەلایەن بانكێك بڕی 6 ملیۆن دیناری زیادە بە بەڕێوبەری قوتابخانەیەك دەدرێت و ئەویش دەیگەرێنێتەوە بۆ بانكەكە.
لە لێدوانیكیدا بۆ كوردیو مامۆستا چالاك جەمیل بەڕێوبەری قوتابخانەی سورێنی بنەڕەتی لە قەزای سەیدسادق گوتی: چوارشەممە 8-7-2020 چومە بانكی قەزاكە تا مووچەی مانگی دووی مامۆستاكانی قوتابخانەكەمان وەربگرم كە 12 مامۆستاین، خۆی دەبوایە 16 ملیۆن و 224هەزار دینار وەربگرم، كەچی 22ملیۆن و 224 هەزاریان پێ دابووم، بەهەڵە 6 ملیۆن دیناری زیادەیان پێدابووم.
مامۆستا چالاك گوتیشی دوای ئەوەی بەهەڵەكەم زانی ڕاستەوخۆ بڕی پارە زیادەكەم بۆ بانكەكە گەڕاندەوەو ئەوانیش زۆر پێزانینیان هەبوو بەرامبەر كارەكەم.