لە بەرنامەیەكی ڕاستەوخۆی تەلەڤزیۆنی كەبانگخواز حاجی كاروان و نازم عەبدوڵڵا وەك كاسبكار بەشداربوون، نازم دۆخی سەختی ژیانی خۆی باسدەكات و حاجی كاروانیش كرێی خانوەكەی دەگرێتە ئەستۆی خۆی.
نازم عەبدوڵڵا كە كاسبكارێكی هەولێرەو بەهۆی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانەوە زیاترناسراوە، شەوی ڕابردوولە بەرنامەیەكی ڕاستەوخۆ كە لەگەل بانگخوازحاجی كاروان بەشداریبوو، دوای باسكردنی دۆخی سەختی ژیانی خۆی، لەلایەن بانگخواز حاجی كاروان بەڵێنی پێدرا هەمومانگێك كرێی خانوەكەی بۆبدات تا ئەو ڕۆژەی دەبێتە خاوەنی خانوو.
حاجی كاروان كە هاوكات سەرۆكی ڕێكخراوی بەختەوەریە، بەشی زۆری كارەكانیان خێرخوازیەو تا ئێستا هاوكاری ماددی چەندان خێزانی بێ باوك و هەژار دەكات، بە پاڵپشتی خێرخوازانی ناوەخۆ.