كوردی‌و
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رایده‌گه‌یه‌نێت، بەشداربون لە خولەکانی تەواوکاری زمانی ئینگلیزی لە (100) هەزار دینارەوە بۆ (60) هەزار دینار کەمکرایەوە.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 9-7-2020 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه بڵاویكردووه‌ته‌وه، پاڵپشت بە پێشنیازەکانی لێژنەی پێداچونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانی زمانی ئینگلیزی و سەرپەرشتی کردنی سەنتەرەکانی زمان بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا دەرچوە، خولەکانی زمانی ئینگلیزی بەشێوەی ئۆنلاین لە سەنتەرەکانی زمان دەستپێدەکاتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،هاوکات بەرەچاوکردنی دۆخی دارایی و ئابوری بەشداربوانیش، بە فەرمانی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەشداربوانی خولەکانی تەواوکاری زمانی ئینگلیزی کە تەنیا تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاست ئەنجامدەدەن، بەشداربونیان لە (100) هەزار دینارەوە بۆ (60) هەزار دینار کەمکرایەوه.