كوردی‌و
نزیكەی دوو هەزار و 500 دەروێشی سەر بە شێخ محەمەدی كەسنەزان بە شمشێر، چەقۆ و خەنجەر هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی ئاسایش لە هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 9-7-2020 لیوا مەریوان شێخ کەمال، سەرپەرشتیاری دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، زیاتر لە دوو هه‌زار و 500 دەروێشی شێخ محەممەدی کەسنەزانی بە شمشێر، چەقۆ و خەنجەر هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی ئاسایش لە دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ.
یه‌كێك له ده‌روێشه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت،" له‌لایه‌ن كاك نه‌هرۆی شێخ محمدی كه‌سنه‌زانییه‌وه په‌یام دراوه به ده‌روێشه‌كانی ئێران كه بێینه خاكی خه‌رێم و به‌شداری به‌خاكسپارنی شێخ محمد كه‌سنه‌زانی بكه‌ین".
وتیشی،"لێره ده‌بین تاوه‌كو له‌لایه‌ن شێخ نه‌هرۆوه فه‌رمانمان پێده‌كرێت بگه‌ڕێینه‌وه ئێران".
هاتنی ئەو ده‌روێشانه بەمەبەستی بەشداریکردنیانە لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی شێخ محەممەدی كەسنەزانی كە بڕیارە رۆژی هەینی 10-7-2020 بەخاكبسپێدرێ.