مه‌رزی باشماخ داده‌خرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مه‌رزی باشماخ داده‌خرێت

كوردیو

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و هۆبەی راگەیاندنی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتیی باشماخ رایگەیاند، لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی دەروازەی سنووریی باشماخ بۆ ماوەی 24 کاژێر دادەخرێت.

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 9-7-2020 موختار حاجی عەلی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و هۆبەی راگەیاندنی سنووری نێودەوڵەتیی باشماخ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی هاتنی مورید و دەروێشەکانی شێخ محەممەدی کەسنەزانی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، بڕیاری داخستنی سنووری نێودەوڵەتیی باشماخی بۆ ماوەی 24 کاژێر داوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، هاتووچۆ و سەرجەم جووڵە بازرگانییەکانیش راده‌گیرێن.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ نزیكەی دوو هەزار و 500 دەروێشی سەر بە شێخ محەمەدی كەسنەزان بە شمشێر، چەقۆ و خەنجەر هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی ئاسایش لە دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ .

هاتنی ئەو ده‌روێشانه‌ بەمەبەستی بەشداریکردنیانە لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی شێخ محەممەدی كەسنەزانی كە بڕیارە رۆژی هەینی 10-7-2020 بەخاكبسپێردرێ‌.

 

هه‌واڵی گرنگ