بەشێك لە دانیشتوانی گەڕەكی ژین لە شاری هەولێر بەهۆی كێشەی كەم ئاویەوە گردبوونەوە.
ئەم هاوڵاتیانە دەڵێن كێشەی ئێمە كەم ئاویەو ساڵانێكە ئەم گرفتەمان هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بیری پێویست لەگەڕەكەكەدا، بەشێكی زۆر لەماڵەكان ئاومان نییە.
گەڕەكی ژین لەساڵی 2012وە ئاوەدان كراوەتەوە، ئەگەرچی گەڕەكەكە بە زێدەڕۆریی دروست نەكراوە، بەڵام لەلایەن حكومەتەوە خزمەتگوزاری بۆ نەبراوەو تا ئێستا نە كۆڵانەكانی قیرتاو كراوەو نە ئاو و كارەباشی وەكو پێویست هەیە.
لە وەرزی هاویندا كەم ئاوی گرفتی بەشێك لە گەڕەكەكانی هەولێرەو بەم هۆیەوە مالە بێ ئاوەكان ناچاردەبن ئاو بكڕن، دۆخی قەیراناوی هەرێمیش وایكردوە هیچ پڕۆژەیەكی ئاو لەبەرنامەی بەڕێوبەرایەتی ئاوی هەولێر نەبێت تا گرفتەكەیان بۆ چارەسەر بكات.