وێرای نارەزایی هاوڵاتیان ، وەزیری كارەبا دەڵێت پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان زیادی كردووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وێرای نارەزایی هاوڵاتیان ، وەزیری كارەبا دەڵێت پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان زیادی كردووە

 

وێرای ئەوەی چەندین ساڵە هاوڵاتیانی هەرێم بەهۆی كەمترین مافە سەرەتاییەكانی ژیان لەسەرووی هەموویانەوە بەهۆی نەبوونی كارەبا دەناڵێنن بەڵام كابینەی حكومەتە یەك لەدوای یەكەكان نەیتوانیوە كێشەی كەمی كارەبا بەتایبەت لە وەرزی هاوین زیاتر بكات.

لە نوێترین لێدوانیدا كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت : " سەرۆكی حكومەتی هەرێم توانی لە رێگەی دابینكردنی بودجەیەكی تایبەتەوە بەشێكی زۆریان چارەسەر بكات و لەماوەی ساڵێكی تەمەنی كابینەی نۆیەمدا بەكاریان بخەینەوە و بڕی كارەبای بەرهەمهاتوومان زیاد كردەوە".

ئەو دەڵێت : " : لە چەند مانگی داهاتوودا ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەیەكی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و كاركردن لەو پێناوەدا بەردەوامە".

ئەم لێدوانەی وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم لەكاتێكدایە زیاتر لە (29) ساڵ حوكمرانی ، هێشتا هاوڵاتیانی هەرێم چاوەرێی پێدانی كارەبای (24) كاتژمێری دەكەن ، كەچی لەوەرزی هاوین پێدانی كارەبا لەرۆژێكدا ناگاتە (14) كاتژمێر و ئەوەی دیكە لەرێگای مۆلیدە ئەهلییەكانەوە دابین دەكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ