كوردی‌و
شانەی قەیرانەکانی پارێزگای کەرکوک چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تیایدا هاتووە، کە قەدەغەی هاتوچۆی گشتی بۆماوه‌ی سێ رۆژ جێبه‌جێده‌كرێت.
شانەی قەیرانەکانی پارێزگای کەرکوک له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه بڵاویكردووه‌ته‌وه،"قەدەغەی هاتوچۆ لە کاتژمێر۷ی ئێوارە تاکو ٥ی بەیانی دەبێت، هه‌روه‌ها ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی و شەممە قەدەغەی هاتوچۆی گشتی ۲٤ کاتژمێری جێبەجێدەکرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه دەوامی رۆژانەی فەرمانگە حکومییەکان لەکاتژمێر ٨ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر ۱‌ی دوای نیوەرۆ دەبێت.
راشیگه‌یاندووه، سەرجەم دەروازەکانی کەرکوکـ بەڕوی پارێزگاکانی دیکەدا بە داخراوی دەمێننەوە.