كوردیو
هێڵی ئاسمانیی عێراقی روونکردنەوە لەبارەی گەشتکردنی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەدات.
لە روونکردنەوەیهكدا كه وێنهیهكی دهست (كوردیو)كهوتووه ، هێڵی ئاسمانیی عێراقی ئەو کەسانەی دیاری کردووە، کە دەتوانن بە فڕۆکەکانی هێڵەکە گەشتی ئێران بکەن.
ئەو کەسانەی دەتوانن گەشتی ئێران بکەن:
- هەموو ئەو عێراقییانەی مافی مانەوە (ئیقامە)یان لە ئێران هەیە.
- هەموو ئەو عێراقییانەی هاوسەرگیرییان لەگەڵ ژنانی ئێرانی کردووە.
- ئەو کەسانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە و راپۆرتی پزیشکییان هەیە.
- هەموو بریندارانی هێزەکانی بەرگری، ناوخۆ و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی.
- هەموو ئەو کەسانەی ڤیزای ئێرانیان وەرگرتووە و بازرگانی دەکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە ، بەهۆی مهترسییهكانی ڤایرۆسی کۆرۆناوه، عێراق لە مانگی ئاداری رابردووەوە گەشتکردنی دەرەوەی لە هاووڵاتییانی قەدەغەکردووە.